دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی هات و لە دانیشتنەکەدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای بودجە کرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2024، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و لە دانیشتنەکەدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025 کرا.
جگە لەوەش هەر لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەران، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری پێنجەمی یاسای فڕۆکەوانیی شارستانیی ژمارە 148ـی ساڵی 1974 کرا.
هەروەها خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای رێکخستنی مافی قوربانییانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب، قوربانییانی ناوەندی نەقائـ و قوربانییانی رووداوەکەی حەمدانییە کرا.