سیستمێکی کامێرای ژیریی دەستکرد سەرپێچی شۆفێران تۆماردەکات

test

لە شاری مانچستەری گەورەی ئینگلتەرا، سیستمێکی کامێرای ژیریی دەستکرد بۆ چاودێریکردنی شۆفێران دانراوە، تەنیا لەماوەی دوو مانگدا سێ هەزار و 200 سەرپێچی شۆفێرانی تۆمارکردووە.

کامێراکە لە بەشی سەرەوە وێنەی سەرپێچییەکان دەگرێت، بە روونی دیارە ئەگەر شۆفێرێک مۆبایلەکەی لەبەردەم چاویدا بێت یاخود بە گوێیەوە بێت و پەیوەندی تەلەفونی بکات.

سیستمەکە تاوەکو ئێستا 812 سەرپێچی بەکارهێنانی مۆبایل و دوو هەزار و 393 سەرپێچی نەبەستنی پشتوێنی سەلامەتی تۆمارکردووە.

کامێراکان بە ژیریی دەستکرد کاردەکەن و چاودێرێکیش بەسەر ئەو وێنانەدا دەچێتەوە کە کامێراکە چرکاندونی.

دام سارا، کۆمیساری گەشتیاریی مانچستەری گەورەیە و لەوبارەیەوە بە بی بی سی راگەیاندووە، ئامارەکان دەریدەخەن ئەگەری پێکدادان چوار هێندە زیاترە ئەگەر مۆبایلەکەت لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەتدا بەکاربهێنیت و ئەگەری مردنت دوو هێندە زیاترە ئەگەر پشتێنی سەلامەتی نەبەستیت.

تاقیکردنەوەکە بەشێکە لە پلانێکی گەورەتری مانچستەری گەورە، بۆ نەهێشتنی مردن بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆوە تاوەکو ساڵی 2040.