ستارلینک خزمەتگوزاری دابینکردنی ئینتەرنێتە لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە کە لەلایەن کۆمپانیای سپەیسئێکسی ئیلۆن مەسکەوە پەرەی پێدراوە.
ئامانجی ئەوەیە ئینتەرنێتێکی خێرا بۆ هەموو جیهان دابین بکات بە تایبەت لە ناوچە دوورەدەستەکان و ئەو شوێنانەی هێڵی ئینتەرنێتیان پێناگات.
تاوەکو ئێستا سپەیسئێکس سێ هەزار و 500 مانگی دەستکردی ستارلینکی هەلداوەتە خولگەی زەوییەوە ئامانجی ئەوەیە بیکاتە 42 هەزار مانگی دەستکرد.
مانگە دەستکردەکانی ستارلینک لە خولگەی نزمی زەویدا دەخولێنەوە و بەمەش راستەوخۆ دەتوانن بگەنە بەکارهێنەران.
خێرایی ستارلینک
خێرایی داگرتی ستارلینک لەنێوان 25 بۆ 220 مێگابتە لە چرکەیەکدا و بەشێک لە بەکارهینەرانیشی ئەزموونی خێرایی 100 مێگابت لە چرکەیەکدا دەکەن، لەیتێنسی یاخود دواکەوتنی 20 میلیچرکەیە کە ئەمەش دەیکاتە بژاردەیەکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی پەیوەندیی ڤیدیۆیی و یارییە ئەلیکترۆنییەکان.
بۆ بەکارهێنانی ستارلینک، بەکارهێنەر دەبێت مانگێکی دەستکردی ستارلینک لەگەڵ راوتەرێک و کێبڵ و پاوەر بانک بکڕێت و پرۆسەی کارپێکردنیشی پرۆسەیەکی ئاسانە.
مانگی دەستکردی ستارلینک نرخەکەی 349 دۆلارە، نرخەکانی بەشداریکردنی ئینتەرنێتی مانگانەی بەم شێوەیەیە:
پاکێجی ستانداردی ئینتەرنێتی بێسنوور: 120 دۆلار
پاکێجی بازرگانی:
40 گێگابایت ئیتەرنێت: 140 دۆلار
1 تێڕابایت ئینتەرنێت: 250 دۆلار
دوو تێرابایت ئینتەرنێت: 500 دۆلار
هەروەها چەندین پاکێجی جیاوازی بە تایبەتمەندیی جیاواز هەیە کە نرخەکەی دەگاتە پێنج هەزار دۆلار.