ماسکێرانۆ وەک راهێنەری ئینتەر مەیامی دەستنیشانکرا

test

یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکی، بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، کە خافیێر ماسکێرانۆی یاریزانی رابردووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەبری تاتا مارتینۆ پۆستی راهێنانی یانەکەی وەرگرتووە.

ئەو هەنگاوە لیۆنێل مێسی ئەفسانەی تانگۆ بە ماسکێرانۆ شاد دەکاتەوە، کە پێشوتر پێکەوە لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی بەرشلۆنە یارییانکردووە.

ماسکیرانۆ، بووە شوێنگراوەی تاتا مارتینۆ کە بەهۆی هۆکارە تایبەتیەکانەوە دەستی لەوپۆستە کێشایەوە، ماسکیرانۆ پێشتر راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی ئەرجەنتین و خوار 20 ساڵانی وڵاتەکەی بووە.

گرێبەستەکەی ماسکیرانۆ لەگەڵ ئینتەر مەیامی بۆماوەی سێ ساڵە و کاتێک رێکارە یاساییەکانی گرێبەستەکەی کۆتاییهات، لە ئەمریکا دەست بەئەرکە نوێیەکەی دەکات.

loading....