لە یارییەکانی جامی ئێن بی ئەی، یانەی سان ئەنتۆنیۆ سپێرز رووبەڕووی یانەی یۆتا جاز بووەوە و یارییەکە بەئەنجامی 128 بەرامبەر 115 خاڵ بەبردنەوەی سپێرز کۆتاییهات.
لە یارییەکەدا ڤیکتۆر وێمبانیاما بەتەنیا 34 خاڵی تۆمارکرد و سەرکردایەتی بردنەوەکەی سپێرزی کرد، هەروەها ستیڤۆن کاسل 23 خاڵی تۆمارکرد، کە لەیەکەم وەرزی یارییکردنی بۆ سپێرز باشترین ژمارەی خاڵی تۆمارکراوبوو، هاوکات جولیان چامبین بە 15 خاڵ بەشداربوو لەبردنەوەکەدا.
کیۆنتی جۆرج، بەتۆمارکردنی 16 خاڵ باشترینی یۆتا جازی خاوەن یاریگە بوو، کە 6 لێدانی سێ خاڵی سەرکەوتووانە تۆمارکرد، لەبەرامبەردا هەریەکە لە کۆلین سیکستۆن و جۆن کۆلینز 20 خاڵیان تۆمارکرد، بەڵام نەیانتوانی یانەکەیان لەشکست رزگاربکەن.