ریال مەدرید لە ئانفێڵد تاقیکردنەوە قورسەکە ئەنجامدەدات

test

ئەمشەو ئەڵقەیەکی نوێی کلاسیکۆی ئەوروپا لەنێوان ریال مەدرید و لیڤەرپووڵ پەخش دەکرێت، دوو یانە زەبەلاحەکەی ئەوروپا کاتژمێر (11:00) لە یاریگەی ئانفێڵد رۆدز رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە، بەڵام نەخۆشخانەی هەردوو یانەکە پڕە لە یاریزانی پێکراو و بەهەردوو یانە 10 یاریزانی سەرەکی و بەتوانایان یاری ناکەن.

لیڤەرپووڵ لەم وەرزەدا لە هەموو شتێکدا یەکەمە، لە چامپیۆنزلیگ تەنیا یانەیە کە لە چوار یاریدا چوار سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و پێشەنگی قۆناغی یەکەمە، لە پرێمەرلیگیش لە لوتکەدا بە جیاوازیی هەشت خاڵ پێش مانجێستەر سیتی کەوتووە.

ئارنی سلۆت، بەباشترین تەکتیک و هونەری یاریکردنەوە لیڤەرپووڵی خستووەتەسەر رێڕەوی سەرکەوتن، تەنیا کارلۆ ئەنچیلۆتی و گوس هیدینگ توانیویانە هاوشێوەی ئەم راهێنەرە لە 12 یاریی دەستپێکیاندا لە پرێمەرلیگ بەو ئاستە بەرزەوە دەربکەون، بڵام هەموو ئەمانە بەر دیوارێکی گەورەی مێژوویی دەکەون کاتێک باسەکە دێتە سەر ریال مەدرید.

لیڤەرپووڵ لە دوایین هەشت یاریاندا بەرامبەر بە ریال مەدرید شکستیانهێناوە، بە فاینەڵەکانی 2018 و 2022شەوە، ئەمشەو دەیانەوێت بەبێ ئالیۆسن بیکەری گۆڵپارێز و جۆتا و دوو پێکانی دیکەوە سەرکەوتن بەدەستبهێنن، بەتایبەت دوای ئەویە ئەلیکساندەر ئاڕنۆڵدی بەرگریکار بڕیاری گەڕانەوەی دراوە و ئامادە دەبێت.

لەبەرامبەردا، یانەی شاهانەی مەدرید کە خۆی بە پادشای خولەکە دەزانێت، لەم یارییەدا دووچاری ئاستەنگی دەبێتەوە، بەتایبەت دوای پێکانی ڤینیسیۆز جونیۆری بەڕازیلی و دوورکەوتنەوەی بۆ ماوەی شەش یاری.

ئەنچیلۆتی، ئەمشەو جگە لە "ڤینی" شەش یاریزانی دیکەش بەهۆی پێکانەوە لەدەستدەدات، لە نموونەی جوامینی، کارڤاخال و رۆدریگۆ، ئەوەی دەبێتە پاڵنەر بۆیان ئەوەیە، کە لە 2009وە بە رێدز نەدۆڕاون  وهەر کاتێک بەرامبەر یانە سوورە زەنبەلاحەکە یاریدەکەن، سیناریۆکان پێچەوانە دەبنەوە و سەرکەوتن بۆ سپیپۆشەکانی مەدریدە.

loading....