لانا دێل رەی ئەلبوومێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

خانمە هونەرمەند و گۆرانیبێژی دیاری ئەمریکا و جیهان، لانا دێل رەی، دڵی هەوادارانی بە بڵاوکردنەوەی ئەلبوومێکی نوێ خۆشدەکات.

ئەلبوومی "The Right Person Will Stay" ئەلبوومی داهاتووی خانمە گۆرانیبێژ لانا دێل رەیە، کە بڕیارە رێکەوتی 21ی ئایاری 2025 بڵاوبکرێتەوە، کە ئەلبوومی ژمارە 10ی ئەم هونەرمەندە دەبێت و لە 13 گۆرانیی پێکهاتووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە حوزەیرانی هەمان ساڵ، دێل رەی گەشتە موزیکییەکەی لە شانشینی یەکگرتوو و ئێرلەندا دەستپێبکات و لە سایەی ئەم ئەلبوومە و گۆرانییە بەناوبانگەکانیدا گەشتەکەی رێکدەخات.