شاندێکی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆڕبەندێکی نێودەوڵەتی لە تورکیا کرد

test

شاندێکى ژوورە بازرگانییەکانى هەرێمى کوردستان بەشدارن لە کۆربەندی نێودەوڵەتیی موسیاد لە تورکیا، کە تێیدا مامەڵە بازرگانییەکان لەگەڵ وڵاتانى بەشداربووى کۆڕبەندەکە تاوتوێدەکرێت.

نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی و بەشدار لە کۆڕبەندەکە بۆ کەناڵ8 گوتى، " کۆڕبەندەکە نێودەوڵەتییە و تێیدا باس لە وەبەرهێنان و مامەڵە بازرگانییەکانى تورکیا لەگەڵ وڵاتانى بەشداربوو دەکرێت".

گوتیشى، "ئێمە وەک ژوورى بازرگانیى سلێمانى بە فەرمى بانگێشتکراوین لەگەڵ هاوتاکانمان لە هەولێر و دهۆک، دیارە بوونى کۆمپانیا تورکییەکان لە پارێزگاى سلێمانى کەمە و ئەوەى هەیە، کار لەسەر سێکتەرى نیشتەجێبوون دەکات، بۆیە هانیان دەدەین سەرمایەگوزاریى زیاتر لە پارێزگاى سلێمانى ئەنجامبدەن".

نەوزاد غەفور گوتیشى" جێگری سەرۆککۆماری تورکیا خۆشحاڵیی خۆی دەربڕیوە بە بەشداریکردنی شاندی بازرگانیی هەرێمی کوردستان و ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی لە کۆڕبەندەکەدا".

پێشانگەی نێودەڵەتیی موسیاد رۆژى 26ـى تشرینى دووەمى 2024 بەبەشداریى 300 کۆمپانیا کە لە 94 وڵاتەوە بەشداریدەکەن، لە تورکیا دەستىپێکردووە و بڕیارە بۆ ماوەى سێ رۆژ بەردەوام بێت، هەروەها پرسى ئاسانکاری بۆ گەشەی بازرگانی و بەرەوپێشبردنی پەیوەندیى بازرگانی و هاوکاریی نێودەوڵەتی تاوتوێدەکرێت.

loading....