شاندێکی وەزارەت و تیپی هونەری میللی شاری سلێمانی، بەشداریی لە هەشتەم خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هیندستان دەکات بۆ موزیک و سەمای فۆلکلۆری کوردی.
رێکەوتی 26ی تشرینی دووەم، لە هۆڵی "کەمان" لە شاری نیودەلهی پایتەختی هیندستان، چالاکییە هونەرییەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هیندستان دەستیپێکرد و لە دووەم رۆژی فێستیڤاڵەکەدا، تیپی هونەری میللی شاری سلێمانی، چەند تابلۆیەکی هەڵپەڕکێی فۆلکلۆریی کوردی پێشکەشکرد.
بڕیارە تیپەکەی شاری سلێمانی، لەماوەی 10 رۆژی کار و چالاکییەکاندا، لە چەند ویلایەت و شارێکی جیاوازی هیندستان، کار و چالاکییە هونەرییەکانی پێشکەش بکات و بە سەما و موزیک سەرنجی هەوادارانی وڵاتەکە بەلای کولتووری هونەریی کوردییدا رادەکێشێت.