روبن ئامۆریم لەگەڵ مانچێستەر یونایتد، یەکەمین یاریی چامپیۆنزلیگ لە یاریگەی ئۆڵدترافۆرد ئەنجامدەدات، رووبەڕووی یانەیەکی نەرویجی نەناسراو دەبێتەوە کە یانەی بۆدو گلیمتە.
بەگوێرەی مێژوو و پێگەی هەردوو یانەکە، ئەرکی مانچێستەر یونایتد ئاسان و ئەنجامەکەش مسۆگەر دەردەکەوێت..
یونایتد لەگەڵ ئامۆریم بەشێوەیەکی لاواز دەستیپێکرد و لە یەکەم دەرکەوتنی لە پرێمەرلیگ بەرامبەر بە ئیپسویچ تاون دوو خاڵی لەدەستدا..
راهێنەرەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، هێشتا رێگەکەی بەردەمیان دوورودرێژە و زۆری ماوە باس لە هۆکاری شکستەکانیان بکەین، بەڵکو لە داهاتوودا چەندین گۆڕانکاری دەکات و گۆڕانکارییەکانیش ئاسان نابن..
بۆ دوایینجار ئامۆریم لەگەڵ سپۆرینگ لیشبنەی پۆرتوگالی، مان سیتی بە چوار گۆڵ خست، بەڵام ئەمجارە لەگەڵ سوورپۆشەکانی مانچێستەر رووبەڕووی یانەیەکی نەناسراوی نەوریی دەبێتەوە، کە یانەی بۆدۆ گلیمتە.
مان یونایتد لە قۆناغی یەکەمی یۆرۆپا لیگ لەکۆی چوار یاری تەنیا یەک سەرکەوتنیان هەبووە، شەش خاڵیان کۆکردووەتەوە و لە خانەی پانزەیەمدان، ئەرکی نوێی ئامۆریم، گەڕانەوەی یانەیەکە بۆ پێگەی راستەقینەی خۆی، لە کاتێکدا یونایتد پێگە راستەقینەکەی لە چامپیۆ نزلیگە نەک یۆرۆپالیگ.
لەم یارییەشدا لە تواناکانی لیساندرۆ مارتینێز، لینی یۆرۆ و لێندلوف بێبەش دەبن، بەڵام تواناکانی مالاسیا و لوک شاویان بۆ دەگەڕێتەوە، بەدووریش نازانرێت کە کۆبی ماینۆ و مانوێل ئۆگارتی بەشداری یارییەکە بکەن.
سەیر لەوەدایە، یونایتدی سەردەمی تین هاگ هێندە لاوا دەرکەوتووە، تەنانەت رکابەرەکەی ئەمشەویان بە بۆدۆ گلیمتە لەوان باشترووەم، دوو سەرکەوتنیان هەیە و بە حەوت خاڵەوە سێ پلە لەپێش یونایتدەوەن.