هۆکارە سەرەکییەکانی لاوازیی سێکسی لە پیاواندا

د. دێراو سەعید، پسپۆڕ لە چارەسەری نەزۆکیی پیاوان و لاوازیی سێکسی

سەرەکیترین هۆکارەکانی لاوازیی سێکسی بریتین لە:

  • نەخۆشییەکانی شەکرە، بەرزەفشاری خوێن، غوددە، ناهاوسەنگیی هۆرمۆنی نێرینە، سستبوونی گورچیلە، لەکارکەوتنی جگەر و بەرزبوونەوەی چەورییەکان.
  • نەخۆشییەکانی گەورەبوونی پرۆستات، هەوکردنی میزەڕۆ، گیرانی خوێنبەرەکان و زەبرگەیشتن بە ئەندامی نێرینە و دەمارەکانی چواردەوری بەهۆی نەشتەرگەری و چارەسەری تیشکی.
  • نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار وەکو جەڵتەی مێشك، زەبرگەیشتن بە دڕکەپەتك و رەقبوونی دەمارەکان و ئاڵزهایمەر
  • کێشە دەروونییەکانی وەکو خەمۆکی و دڵەڕاوکێ
  • هەندێك لە دەرمانەکان دەبنەهۆی لاوازیی سێکسی وەکو هەندێک دەرمانی بەرزەفشاری خوێن و دڵ و هەندێک دەرمانی خەمۆکی
  • شێوازی ژیانی ناتەندروست وەکو جگەرەکێشان، مەیخواردنەوە، خواردنی خۆراکی لەقوتونراو، وەرزشنەکردن و قەڵەوی رێگرن بۆ ژیانێکی سێکسیی تەندروست

د. دێراو سەعید، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گورچیلە و میزەڕۆ و لاوازیی سێکسی