لەمەودوا لە پێشبڕکێیەکانی فۆرمولا وەن، تیمێکی دیکەش زیاد دەبێت، ئەو تیمەش تیمی کادیلاکی ئەمریکییە کە لە ساڵی 2026 لە فۆرمولا وەن دەستبەکاردەبێت.
سەرۆکی جەنەراڵ مۆتۆرز، بە هاوبەشی لەگەڵ تیمی کادیلاکی ئەمریکی سەردەمێکی نوێ لە بواری فۆرمولا وەن دەستپێدەکەن و ئامانجییانە بە خێراترین ئۆتۆمبێلەوە رووبکەنە بوارەکە.
ماوەی چەندین ساڵە کۆمپانیاکە هەوڵدەدات ئەم تیمە بهێنێتە بواری فۆرمولا وەن، لە کۆتاییشدا وەک 11ــەمین تیم بەشدارن، هەروەها لەلایەن هەریەکە لە دان تۆوریس و مارک واڵتەر بەڕێوەدەبرێت، بەڵام تیمەکە لە دوو ساڵی دەستپێکیدا ناچارە بزوێنەری تیمی فێراری بەکاربهێنن تاوەکو ئەوەی خۆیان دروستی دەکەن، ئەوکاتەش لە 2028 تیمەکە بەتەواوی بزوێنەری خۆی و پارچەکانی خۆی دروستدەکات.
لە ئێستادا لە فۆرمولا وەن 10 تیم بوونیان هەیە، بەڵام بە شێوەیەکی سەرەکی چوار تیم سەرکەوتووترین و بەهێزترینن ئەوانیش لە نمونەی ماکلارێن، فێراری، رێدبوڵ رەیسینگ و مێرسیدس، هەروەها 23 شۆفێریش بەسەر تیمەکاندا دابەشبوون.