ئەمشەو 18 یاریی جیاواز لە گەڕی پێنجەمی یۆرۆپالیگ ئەنجامدەدرێت، ئەتلەتیک بیلباوی ئیسپانیش هەر کاتژمێر 8:45 لە نێو یاریگەی خۆی میوانداریی ئێڵفسبۆرگی سویدی دەکات.
بیلباو پلەی پێنجەمی ریزبەندی لالیگای گرتووە، لە چوار گەڕی رابردووی یۆرۆپا هیج شکستێکیان نییە و سێ بردنەوە و یەکسانبوونێکیان تۆمارکردووە، لە نێو یاریگەی خۆشی هیج رکابەرێکی یۆرۆپالیگ نەیتوانیووە تووشی شکستییان بکات.
بەرامبەرەکەشی کە ئێلفسبۆرگە، تەنیا لە خولی ناوخۆ ئاستییان باشە ئەگینا لە یۆرۆپالیگ دوو شکست و بردنەوەیەک و یەکسانبوونێکیان تۆمارکردووە، لە دەرەوەی یاریگەی خۆشی بە ئەستەم بە یانەکان دەوێرێت.
ئەم دوو یانەیە مێژوویی رووبەڕووبونەوەیان نییە، هەردوولاش بە تەواوی یاریزانەکانیانەوە ئامادەن.
لە یەکێکی دیکە لە یارییەکان کە کاتژمێر 11:00 ئەنجامدەدرێت، ریال سۆسیدادی ئیسپانی میوانداریی ئەیاکس ئەمستردامی هۆڵەندیی دەکات.
سۆسیداد ئاستی مامناوەندە و لەلالیگا و لە یۆرۆپالیگیش ئاست و ئەنجامەکانی تێکەڵن، لە چوار گەڕی رابردووی پاڵەوانێتیەکە دوو شکست و بردنەوەیەک و یەکسانبوونێکی تۆمارکردووە، لە نێو یاریگەی خۆشی ئەنجامەکانی باش نین، لە دوایین 10 یاریی یاریگەی خۆی تەنیا دوو بردنەوەی هەیە.
ئەیاکسی رکابەریشی سێیەمی ریزبەندی خولی نایابی هۆڵنەدایە، ئەنجامەکانی نایابن و یانەکە ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە، لە یۆرۆپالیگیش هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە و سێ بردنەوە و یەکسانبوونێکی تۆمارکردووە، خاڵی بەهێزی یانەکەش دەرەوەی یاریگەی خۆیەتی کە لە دوایین 10 یاریی تەنیا شکستێکی هەبووە، بەڵام بۆ ئەم یارییە لە تواناکانی حەوت لە یاریزانەکانی بێبەشدەبێت.
،