پێش فەنەرباخچە یاریی هەیە لە یۆرۆپالیگ، گەڵاتاسەرای گەشت دەکات بۆ هۆڵەندا و کاتژمێر 8:45 رووبەڕووی ئەی زێت ئەلکەمار دەبێتەوە.
گەڵاتەسەرای پاڵەوانی وەرزی رابردووی سوپەر لیگی تورکیایە و لە ئەوروپاش هەر ئاستێکی نایابی هەبووە، هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە و لە یۆرۆپالیگ و سێ بردنەوە و یەکسانبوونێکی تۆمارکردووە، دوایین جاریش لە تۆتنهامیان بردەوە و سێ گۆڵیان کرد، یانەکە توانای گۆڵکردنی زۆرە و لە چوار گەڕی پێشوو 12 گۆڵیان لە رکابەرەکانیان کردووە و لە دەرەوەی یاریگەی خۆشییان کێشەیان نییە، کە دوایین شکستییان دەگەرێتەوە بۆ سێ مانگ لەمەوپێش.
رکابەریی ئەمشەوی گەڵاتە ئاسانە، ئەی زێت ئەلکەماری هۆڵەندی بارودۆخی جێگیر نییە و دوو بردنەوە و دوو شکستی تۆمارکردووە، لە نێو یاریگەی خۆشی لە دوایین پێنج یاریی سێ شکستی تۆمارکردووە، بۆیە چاوەڕێی رکابەرییەکی بەهێز دەکرێت.
لە یەکێکی دیکە لە یارییە گرنگەکان، فەنەرباخچەی جۆزێ مۆرینیۆ لە دەرەوەی یاریگەی خۆی کاتژمێر 11:00 رووبەڕووی سلاڤیا پراگی چیکی دەبێتەوە.
فەنەرباخچە دوایین یاریی یۆرۆپالیگییان بەرامبەر ئەی زێت ئەلکەمار دۆڕاند، پێش ئەوەش بەرامبەر مان یونایتد تووشی یەکسانبوون هاتن، بە کۆی گشتی لە چورا یاریی دوو یەکسانبوون و شکستێک و بردنەوەیەکی تۆمارکردووە، بۆیە ئاستی یانەکە رەخنەی زۆری لێدەگیرێت و هاندەران چاوەڕێی بردنەوەن.
ئەرکی فەنەرباخچە ئاسان نیە بەرامبەر سلاڤیا پراگ، کە یەکەمی ریزبەندی خولی نایابی چیکی گرتووە، بەڵام لە یۆرۆپالیگ هەمان حاڵی فەنەرباخچەی هەیە و ئەنجامەکانی مایەی رەزامەندی هاندەرانیان نیە.
ئەوەی خاڵی بەهێزی فەنەرباخچە، توانای رکابەریی کردنییەتی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی، بەجۆرێک ئەوە نۆ یاریی تەنیا یەک شکستی هەبووە، خاڵی بەهێزی سلاڤیاش نێو یاریگەی خۆیەتی کە هەمیشە باڵادەستە و دوایین شکستییان لە یاریگەی خۆیاندا دەگەرێتەوە بۆ 14ـی مارسی ئەمساڵ.