چوار کەشتیوانی ئاسمانی لە وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان، پەیامی خۆیان بۆ جەژنی سوپاسگوزاری ناردەوە سەر زەوی.
هەریەکە لە نیک هێیگ، دۆن پێتیت، بەچ ویڵمۆر و سونی ویلیامز، پلانی خۆیان بۆ جەژنی سوپاسگوازی ناردەوە سەر زەوی و باس لەو خۆراکانە دەکەن کە لەم ئێوارەیەدا پێکەوە دەیخۆن، هەروەها سوپاسگوزارن بۆ ئەزمونکردنی کارکردن لە وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان.
ئەم چوار کەشتیوانە لە ئەرکێکی درێژخایەندان بۆ لێکۆڵنەوەی زانستی لەناو وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان، دوو لە کەشتیوانەکان (بەچ ویڵمۆر و سونی ویلیامز)، لە مانگی حوزەیرانی 2024، لە تاقیکردنەوەی کەشتی ئاسمانیی ستارلاینەری کۆمپانیای بۆوینگ بەشداربوون، بڕیاربوو هەفتەیەک لە وێستگەکە بمێننەوە، بەڵام بەهۆی چەند کێشەیەک لە کەشتییە ئاسمانییەکەیان، نەیانتوانی لە کاتی دیاریکراوی خۆیان بگەڕێنەوە، هەربۆیە دەبێت تاوەکو مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو لە وێستگەکە بمێننەوە