ئۆسکار وایڵد.. لە شانشینی شانۆی ئێرلەندییدا

ئۆسکار فینگال ئۆفلاهێرتی ویڵس وایڵد، ناسراو بە ئۆسکار وایڵد، رێکەوتی 16ی تشرینی یەکەمی 1854 لە ئێرلەندا لەدایکبووە.

ئۆسکار وایڵد یەکێکە لە دیارترین شاعیرەکانی مێژووی ئەدەبیاتی ئێرلەندا، شیعر و شانۆنامەی نووسیوە، بەدرێژایی هەشتاکانی سەدەی 19 کاری ئەدەبیی بڵاوکردووەتەوە و ناوبانگی بەدەستهێناوە، پاشان لە سەرەتای نەوەدەکانی هەمان سەدە، ناوبانگی بە نووسینی شانۆیی پەیداکردووە و لە شاری لەندەن بووە بە کەسایەتییەکی بەناوبانگ.

لەماوەی ژیانی ئەدەبیی خۆیدا و بە چەندین فۆرمی جیاواز، زیاتر لە 40 کتێبی نووسیوە، لە دیارترین بەرهەمەکانیشی بریتین لە:

The Picture of Dorian Gray 1890

The Selfish Giant 1888

The Nightingale and the Rose 1888

The Happy Prince 1888

ئۆسکار وایڵد، رێکەوتی 30ی تشرینی دووەمی 1900 لە تەمەنی 46 ساڵییدا کۆچی دوایی کردووە و لە شاری پاریسی وڵاتی فەڕەنسا بەخاک سپێردراوە.