بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەرلین لەگەڵ تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە کۆبووەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، بافڵ جەلال تاڵەبانی "باسی لە هەڵبژاردنەکانی کوردستان و سەرکەوتنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پێویستی بەردەوامبوونی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی ئەڵمانیا لەگەڵ لیندنەر و تیمەکەی کرد."
هەروەها هەردوولایان جەختیان "لە هاوبەشییە بازرگانییەکانی داهاتوو و رەخساندنی دەرفەت بۆ گەنجانی کوردستان کردەوە."