یەپەگە چەند ناوچەیەکى حەلەبى کۆنترۆڵکرد

کەناڵ8 30/11/2024
test
شارى حەلەب. فۆتۆ: AFP

یەکینەکانى پاراستنى گەل، کە پێکهاتەى سەرەکى ناو هێزەکانى سووریاى دیموکراتە، دەستى بەسەر چەندین ناوچەى گرنگى حەلەبدا گرت، لەناویاندا فڕۆکەخانەى شارەکە.

سەرچاوەیەکى یەپەگە لە حەلەبەوە بە کەناڵ8ـى راگەیاند، ئەمڕۆ ناوچەکانى تل حاسڵ، تل عەران، دێرحافر، ناوچەى پیشەسازی و نوبل زەهرا کەوتوونەتە ژێر دەستى هێزەکانیان.

سەرچاوەکە گوتیشى، "دەوروبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى حەلەب کەوتووەتە ژێر دەستى هێزەکانمان"، هاوکات روانگەى سوورى بۆ مافەکانى مرۆڤ راگەیاند، هێزى یەپەگە لەناو فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى حەلەب بڵاوەیپێکراوە.

بەگوێرەى ئەو گرتە ڤیدیۆییانەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، ئەندامانى یەپەگە لەناو فڕۆکەخانەکە دەبینرێن.

30/11/2024
loading....