سەرۆکى دیوانى پەرلەمان، به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی یه‌كه‌می خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستانى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بەتەمەنترین بەربژێرى سەرکەوتوو بانگ دەکرێت بۆ سوێندخواردن و بەڕێوەبردنى دانیشتنەکە، هەروەها بەربژێرە دەرچووەکانیش سوێندى یاسایى دەخۆن.
بەگوێرەى راگەیەندراوێک کە ئەردەڵان محەمەد سەرسپى، سەرۆکى دیوانى پەرلەمانى کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لە به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی یه‌كه‌می خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان کە رۆژی دووشه‌ممه 2ـى 12ـى 2024 بەڕێوەدەچێت، دواى خوێندنەوەى دەقێکى قورئانى پیرۆز خولەکێک بۆ گیانى پاکى شەهیدانى کوردستان دەوەستن.
روونیشکراوەتەوە، دواتر بانگهێشتى بەتەمەنترین بەربژێرى سەرکەوتوو دەکرێت بۆ سوێندخواردن و بەڕێوەبردنى دانیشتنەکە، ئەوەش بەگوێرەى پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمان.
ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆکى یەکەم دانیشتنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بەربژێرە سەرکەوتووەکان بانگ دەکات بۆ سوێندخواردنى یاسایى، پاشان یەکەم دانیشتن بەگوێرەى پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمان بەڕێوەدەبات.
پێشتر، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان رۆژى دووشه‌ممه 2ـى 12ـى 2024ـى وەکو رۆژى دانیشتنی یه‌كه‌می خولی شەشەمى په‌رله‌مانی كوردستان دیاریکرد.