توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە رۆژانە خواردنەوەی هەشت کوپ ئاو سوودی تەندروستیی زۆری هەیە.
توێژینەوەکە لە 25می نۆڤەمبەر لە گۆڤاری جامادا بڵاوکراویەوە.
لەگەڵ ئەوەی هەمیشە باس لە سوودەکانی ئاو خواردنەوە کراوە، بەڵام بەڵگەیەکی ئەوتۆ نەبوو بە دیاریکراوی سوودەکان دەربخات، هەربۆیە توێژەرانی زانکۆی کالیفۆرنیا هەستان بە ئەنجامدانی توێژینەوەیەک لەو بارەیەوە.
ئەنجامەکانی توێژینەوەکە دەریانخست کە رۆژانە خواردنەوەی هەشت کوپ ئاو ئەم سوودانەی هەیە:
- لەو کەسانەی کە پێشتر بەردی گورچیلەیان هەبووە، مەترسیی دروستبوونەوەی بەرد کەمدەکاتەوە
- رۆژانە خواردنەوەی شەش کوپ یان زیاتر لە ئاو یارمەتیی دابەزینی کێش دەدات
- خواردنەوەی ئەم بڕە لە ئاو یارمەتیی کەمکردنەوەی سەرئێشە دەدات
- یارمەتیی رێگریکردن لە شەقیقە و هەوکردنی بۆریی میز دەدات
- یارمەتیی تووشبووانی نەخۆشیی شەکرە دەدات لە کۆنترۆڵکردنی شەکری خوێنیاندا
- یارمەتیی کەمکردنەوەی فشاری خوێنی گەنجان دەدات بۆ ئاستێکی تەندروست
لەگەڵ ئەوەشدا خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو لەوانەیە بۆ هەموو کەسێک گونجاو نەبێت، بۆنمونە ئەو کەسانەی کە خۆیان گرفتی میزکردنی زۆریان هەیە، باشترە کەمتر ئاو بخۆنەوە.