وەزیرى دادی عێراق و راوێژکارى سیاسیی سودانی و گوتەبێژی کۆمیسیۆن پیرۆزبایی لەکەناڵ8 دەکەن

test

وەزیری دادی عێراق و راوێژکاری سیاسیی سەرۆکوەزیرانی عێراق و گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەبۆنەی بەدەستهێنانی سێ خەڵاتی نێودەوڵەتییەوە، پیرۆزبایی لە کەناڵ8 دەکەن.

کەناڵ8 دوو خەڵاتی ئاڵتونیی لە پێشبڕکێکانی دامەزراوەی "نیکس"ـی ئەڵمانیدا بەدەستهێنا، هەردووکیان لە بواری براندینی تەلەڤزیۆنیدا بوون. هاوکات خەڵاتێکی برۆنزی لە پێشبڕکێیەکی دامەزراوەی "ئایز & ئییەرز"ـدا بەدەستهێناوە.

بردنەوەی ئەو سێ خەڵاتە لەلایەن کەناڵ8ەوە، کاردانەوەی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و عێراقی لێکەوتەوە، وەزیرى دادی عێراق دەڵێت "بەدەستهێنانی سێ خەڵاتی نێودەوڵەتی لە بواری براندینگی تەلەفزیۆنیدا، مایەی شانازی و دڵخۆشییەکی گەورەیە بۆ ئێمە، کەناڵ8 لە سەرەتای کردنەوە و دەستبەکاربوونیدا، مژدەی لەدایکبوونی میدیایەکی تەندروست و بەرپرسیار بوو".

خالید شوانی، وەزیرى دادی عێراق لە پەیامێکدا باسلەوەدەکات "کەناڵ8 هێنانەکایەی قۆناغێکی نوێی کاری رۆژنامەوانی بوو، جگەلەوەی سەرمەشقی میدیای راستگۆ و بێلایەن بووە لە سەرجەم پرسە گرنگ و هەستیارەکاندا لە هەرێمی کوردستان و عێراق".

هاوکات سەبهان مەلا جیاد، راوێژکاری سیاسیی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، "جوانترین پیرۆزبایی لە کەناڵ8 دەکەم، بەبۆنەی بردنەوەی دوو خەڵاتی ئاڵتوونی و خەڵاتێکی برۆنزی لە بوارى براندینی تەلەڤزیۆنیدا".

راوێژکارەکەی سودانی، دەشڵێت "ئەم جیاوازییەی کەناڵ8 گوزارشتە لە راستگۆیی و پیشەییبوونی کەناڵەکە لە روانگەی ئەوانی دیکەوە، ئەمەش دەبێتە رەنگدانەوەی باڵانسێکی باش لە چاوی بینەران و خۆشەویستانی کەناڵەکەدا".

هەروەها جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش، پیرۆزبایی لە کەناڵ8 کرد و رایگەیاند، کەناڵ8 یەکێکە لە دیارترین دامەزراوە میدیاییەکان.
غەلای، گوتیشی "سوپاس و پێزانینمان بۆ کەناڵ8 هەیە، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بەردەوام لەگەڵ کۆمیسیۆن لە پەیوەندیدا بووە بۆ گواستنەوەی زانیارییەکان".

loading....