پێشبینیى کۆمپانیا و ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان بۆ نرخى نەوت لە 2025ـدا

test
بیرێكی نەوتی خاو.

بەگوێرەى پێشبینیی کۆمپانیا و ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان و شرۆڤەکارانى ئابوورى نرخى نەوت لە ساڵى داهاتوو لەنێوان 73 بۆ 76 دۆلاردا دەبێت.

بە گوێرەی راپرسیى مانگانەی ئاژانسى رۆیتەرز لەگەڵ 41 ئابوریناس و شرۆڤەکارى بازاڕى وزە، نرخی نەوت لە ساڵی داهاتوودا 74 دۆلار و 53 سەنت دەبێت.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، خواستی جیهانی لەسەر نەوت لە ساڵی 2025 بڕى یەک ملیۆن و بۆ یەک ملیۆن و 500 هەزار بەرمیلى رۆژانە زیاد دەکات، کە تێکڕاى رێژەى خواست لەمساڵدا 103 ملیۆن بەرمیلى رۆژانە بووە و بۆ 104 ملیۆن بەرمیلى رۆژانە زیاد دەکات.

هاوکات، هەریەک لە کۆمپانیا و بانکە گەورەکانى جیهان پێشبینییەکانیان بۆ نرخى نەوتى خاو لە ساڵى 2025 خستووەتەڕوو، بەشێوەیەک کۆمپانیاى گۆڵدمان ساکس پێشبینى کردووە نەوتی خاوی برێنت بە تێکڕا 76 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بێت، بەڵام کۆمپانیا و بانکى جەى پى مۆرگان پێشبینیدەکات نەوتى برێنت بە 73دۆلار بێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، تێکڕاى نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت لە جیهان 80 دۆلار بووە لەمساڵدا.

loading....