عێراق سنوورەکانی بە تەواوی لەگەڵ سووریا داخست

test

حکومەتی عێراق سنوورەکانی لەگەڵ سووریا بەتەواوی داخست و هێزەکانی سوپا خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنیی باڵای عێراق بەکەناڵ8ـى راگەیاند، عێراق سنوورەکانی بە تەواوەتی لەگەڵ سووریا داخستووە و هێزە ئەمنییەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە لەسەر سنوور.

لەلایەکی دیکەوە، قەیس محەمەداوی، جێگری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان بەکەناڵی عێراقییەی راگەیاندووە "تەواوی هێزە ئەمنییەکان لەسەر سنوورەکانی عێراق لە ئامادەباشیدان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر ئاڵنگارییەک".

ئەو فەرماندە باڵایەی عێراق جەختی لە داخستنی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەتەواوەتی کردووەتەوە.

محەمەداوی راشیگەیاندووە "هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەسەر ئاستی ئەمنی، بەروارد بە ساڵی 2014 قۆناغی گەورەیان بڕیوە".

داخستنی سنوورەکانی عێراق و سووریا لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ شەممە، وەزیرى بەرگریی عێراق و ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی، ناوچە سنوورییەکانی لەگەڵ سووریا بەسەرکردەوە و لەگەڵ فەرماندەکانی سوپادا کۆبووەوە.

loading....