بافڵ جەلال تاڵەبانی و ڤۆڵکەر پێرسس توێژەری سیاسیی و دۆستی کورد لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە

test
کۆبوونەوەى بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ پرۆفیسۆر ڤۆڵکەر پێرسس، توێژەری باڵا لە پەیمانگەی کاروباری نێودەوڵەتیی ئەڵمانی و دۆستی کورد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ پرۆفیسۆر ڤۆڵکەر پێرسس، توێژەری باڵا لە پەیمانگەی کاروباری نێودەوڵەتیی ئەڵمانی و دۆستی کورد کۆبووەوە.

بەگوێرەى راگەیەندراوێکى نووسینگەى راگەیاندنى سەرۆکى یەکێتى، لە کۆبوونەوەکەدا، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتى ئامادەبووە، بافڵ جەلال تاڵەبانی دوایین پێشهاتەکانی کوردستان و عێراقی بۆ پڕۆفیسۆر ڤۆڵکەر خستووەتەڕوو.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەدا باسی لە رۆڵی ئەڵمانیا لە پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و تواناکانی بۆ هاوبەشیکردن لەگەڵ کوردستان بۆ گەشەپێدانی ئابووریی بۆ رەخساندنی خۆشگوزەرانیی و دەرفەت بۆ خەڵکەکەی کرد.

ڤۆڵکەر پێرسس، توێژەری باڵایە لە پەیمانگەی کاروباری نێودەوڵەتی و ئاسایش (SWP)، کە سەنتەرێکی پێشەنگی لێکۆڵینەوەی سیاسەتی دەرەوەی حکومەتی ئەڵمانیایە.

ڤۆڵکەر ساڵانێکی زۆرە دڵسۆزی دۆزی کوردە و بەردەوام سەردانی هەرێمى کوردستانی کردووە.  

loading....