سودانی و بەشار ئەسەد بە تەلەفۆن قسەیان کرد

test
بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە بەشار ئەسەدی سەرۆککۆماری سوریای گوتووە، ئاسایش و سەقامگیری سووریا پەیوەستە بە ئاسایشی نیشتمانیی عێراقەوە و کاریگەرییان لەسەر ئاسایشی هەرێمی هەیە.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە تەلەفۆن لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سووریا قسەی کرد.

لە راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژە بەوەشکراوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە گفتوگۆ لەبارەی پێشهاتەکانی ئەم دواییانەی سووریا و ئاڵنگارییە ئەمنییەکان کرا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، محەمەد شیاع سودانی بە بەشار ئەسەدی گوت، "ئاسایش و سەقامگیریی سووریا پەیوەستە بە ئاسایشی نیشتمانیی عێراقەوە و ئاسایشی هەردوو وڵات کاریگەرییان لەسەر ئاسایشی هەرێمی هەیە."

loading....