منداڵانی بچووک زۆر تووشی هەڵامەت دەبن چونکە چانسی ئەوەیان نەبووە بەرگریی جەستەیان بۆ ئەو ڤایرۆسە زۆرانە دروستبکەن کە هۆکاری پەتا وەرزییەکانن، لەگەڵ تەمەنی منداڵەکەت وردەوردە بەرگریی جەستەی گەشەدەکات و کەمتر تووشی هەڵامەت دەبێت.
هیچ چارەسەرێک نییە کە بتوانێت هەڵامەت بەشێوەیەکی خێرا نەهێڵێت، بەڵام پاراسیتامۆڵ یان ئیبۆپرۆفین و سپرای لووت دەتوانێت یارمەتیدەربێت لە کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشییەکە.
سەختە بتوانیت پەتا وەرزییەکان بوەستێنیت، بەڵام دەستشۆردن و داپۆشینی دەم لەکاتی کۆکەدا رێگری لە بڵاوبوونەوەی دەکات.
ئەگەر منداڵەکەت ئەم نیشانانەی خوارەوەی هەبوو پێویستە دەستبەجێ سەردانی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەیەک بکەیت:
- سەرئێشەیەکی توند
- بێهێزی و خەواڵوویی
- هەناسەدانی قورستر یان خێراتر لەکاتی ئاسایی
- هەبوونی تا بۆ زیاتر لە دوو هەفتە
د. بیلال عەبدوڵا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان