لیڤەرپووڵ و مان سیتی یاریی لوتکە لە ئانفێڵد ئەنجامدەدەن

ئەم یارییە بۆ هەردوو یانە یەکلاکەرەوەیە، تیپەکەی ئارنی سلۆت بە سەرکەوتن جیاوازییەکەی لەگەڵ سیتی دەکاتە 11 خاڵ و هیوایەک بۆ یانەکەی گواردیۆلا ناهێڵێتەوە بۆ جاری پێنجەم ناسناوەکە بەدەستبهێنێت.

پێچەوانەکەشی هەر راستە، ئەگەر شینپۆشەکانی مانچیستەر براوەبن، جیاوازییەکەیان لەگەڵ "رێدز" دەکەنە پێنج خاڵ و هیوایان بۆ دەگەڕێتەوە.

چاوەروواندەکرا یانەی لیڤەرپووڵ لەدوای یۆرگن کلۆپ بکەوێت، بەڵام بەپێچەوانەوە لەگەڵ ئارنی سلۆت ئاستێکی پێشکەشکردووە باشتربووە لە رابردوو، تەنانەت لە مانگی نۆوە و لەدوای سکست بەرامبەر بە نۆتینگهام فۆرێست، لەهەشت یاریی پرێمەرلیگ حەوت سەرکەوتن و یەکسانبوونێکیان هەبووە.

لە چامپیۆنزلیگیش توانیان دوای 15 ساڵ، یانەی ریال مەدریدی پاڵەوانی مێژوویی خولەکە بدەن بەزەویدا.

یانەکەی سەڵاح و سلۆت، لە دۆخێکی دەروونی و وەرزشی بەهێزدایە و سەرکەوتنیان بەرامبەر بە سیتی مەحال نییە.

مانچێستەر سیتی چوارجار پاڵەوانی لەسەریەکی خولەکەش، ئەمشەو بە ورەیەکی لاواز و گومانەوە سەردانی یاریگەی ئانفێڵد دەکات.

لەو کاتەوە کە رۆدری دووچرای پێکان بووە، سەرکەوتنەکانیان خامۆش بووە، دوایین یاریی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بە فاینۆرد ریمۆنتادایان بەسەردا کراوە و لە پرێمەرلیگیش، لە کۆی 12 یاری 13 خاڵیان لەدەستداوە.

شەش یارییە تیپەکەی گواردیۆلا پێنجی دۆڕاندووە لەگەڵ یەکسانبوونێک، ئەگەر بەدوای دەرفەتێکدا بگەڕێن بۆ گەڕانەوە، ئەم یارییە سەنگی مەحەکە.

لەرووی پێکانەکانیشەوە هەردوو جەمسەرەکە دەردەداری دوورکەوتنەوەی یاریزانەکانیانن، سیتی لەم یارییەدا، رۆدری، کۆڤاسیچ و ئۆسکار بپب و خۆن ستۆنز لەدەستدەدات، لە لیڤەرپووڵ ئالیسۆن و براهیما کۆناتی و کیێزا و جۆتا و سیمیکاس بە هەمانشێوە بەشداری ناکەن.