چەند وێنەیەکی نوێی کڵێسای نۆتەردام سەرنجی هەوادارانی شوێنەوارە مێژووییەکانیان راکێشاوە و لە چاوەڕوانییدان بۆ دووبارە کردنەوەی.
ماوەی پێنج ساڵە هیچ سەردانیکەرێکی گشتی ناوەوەی کڵێسای نۆتەردامی نەدیوە، پاش ئەنجامدانی نۆژەنکردنەوە و ئامادەکردنی بۆ کردنەوە بەڕووی سەردانیکەراندا، رووکاری ناوەوەی کڵێساکە نوێبوونەوەیەکی بەرچاوەی بەخۆوە بینیوە و سەرنجی هەمووانی راکێشاوە.
بڕیارە رێکەوتی هەشتی کانوونی دووەم، بەشێوەیەکی فەرمی و بە رێوڕەسمێکی گەورە و شایستە، کڵێساکە بکرێتەوە، رێکخەر و سەرپەرشتیارانی نۆژەنکردنەوەکەش بەڵێنی سەرسوڕماندنی هەمووان دەدەن.
زۆرینەی رووکاری ناوەوەی نۆتەردام بە بەردی کلسیی نوێکراونەتەوە، رەنگێکی سپی رووناکیان بە کەشی کڵێساکە بەخشیوە و بەتەواوەتیی پاککراوەتەوە لە کلس و پیسیی سەدان ساڵ.
ئەم کڵێسایە، سەدەی 12 دروستکراوە، بە شاکارێکی گۆسیکیی فەڕەنسا و ئەوروپا هەژماردەکرێت و ئێستا یەکێکە لە دیارترین شوێنەوارە گەشتیارییەکانی پاریس.