سامبا یەکێکە لە دیارترین سیمبولە نیشتمانییەکانی وڵاتی بەرازیل

سامبا، بیستەکانی سەدەی رابردوو وەکو رەوتێکی نوێی هونەریی لە بەرازیل دەرکەوتووە، بەڵام مێژووی ئەم سەما نەریتییە، دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەیەم، بەدیاریکراوییش لەگەڵ تێکەڵبوونی کولتووری ئەفریقی لەگەڵ کەلەپووری ناوچەیی ئەمریکای لاتین لە بەرازیل.

سامبا بەشێوەیەکی گشتی، لەمیانی بۆنە و کەرنەڤاڵەکاندا ئەنجامدەدرێت، سەکۆی سەر شەقام دیارترین و باشترین شوێنی ئەنجامدانی ئەم سەمایەیە، باشترین ئامێری موزیکییش بۆی تەپڵ و درامسە

لە ئاستی جیهانییدا، رێکەوتی دووی کانوونی یەکەم وەکو رۆژی سەمای سامبا دیاریکراوە