رکابەرییەکان لەسەر پێشەنگیی سێریا ئەی بەهێزتردەبێت

test

ئەمڕۆ لە گەڕی 14ــی سێریا ئەی، سێ گەورەکەی سێریا ئەی کە ناپۆڵی و ئینتەرمیلان و یوڤێنتوسە، هەر یەکەیان یارییەکی چارەنووسساز ئەنجامدەدەن و شەڕی نزیک بوونەوە لە پێشەنگی دەکەن.

لە یەکەم یاریی کە کاتژمێر 5:00 ئەنجامدەدرێت، تۆرینۆ لە یاریگەی ئۆڵیمپیکۆ میوانداریی ناپۆڵی پێشەنگ دەکات.

پارتینۆپێل ئامانجییەتی پێشەنگی بەهێزتربکات و بگەڕێتەوە سەر رێرەوەی بەدەستهێنانی ناسناوی سێریا ئەی، کە ماوەی وەرزێکە لێی دابڕاوە، شین پۆشەکانی ناپۆڵی بە زیادەوە هەقی وەرزی رابردوویان کردووەتەوە و تەنیا دوو شکستییان هەیە، بە 29 خاڵەوە پلەی یەکەمی ریزبەندییان گرتووە، بەڵام بەرامبەر تۆرینۆ پێویستی بە سێ خاڵە تاوەکو لە ئاتالانتا زیاتر دووربکەوێتەوە کە پلەی دووەمی گرتووە.

لە یارییەکی دیکەدا و کاتژمێر 8:00 فیۆرێنتینا یارییەکی چارەنووسساز بەرامبەر ئینتەر میلانی پالەوانی خولەکە دەکات، ئەم یارییە بۆ هەردوولا سەنگی مەحەکە، چونکە بە 28 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ دەکەونە پلەی سێیەم و چوارەم.

ئینتەر تەنیا یەک شکستی تۆمارکردووە و بارودۆخی یانەکە هەر وەک وەرزی رابردوو بەهێزە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەمساڵ یانەکانی دیکە پێکهاتەکانیان رێکخستووە و بەهێزتر بوون، بۆیە رکابەریی مارە شینەکان لەسەر ناسناوەکە قورسە، فیۆرێنتیناش ئاستی وەک ئینتەرە و تەنیا یەک شکستی هەیە، خاڵی بەهێزی یانەکەش یاریگەی خۆیەتی کە 19 یارییە یانە نەبووە شکستی پێبهێنێت، ئینتەریش دوایین شکستی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی دەگەرێتەوە بۆ وەرزی رابردوو.

کاتژمێر 10:45 یوڤێنتوسیش لە دەرەوی یاریگەی خۆی یارییەکی ئاسان بەرامبەر لیچی ئەنجامدەدات، کە پلەی 15ــەمی ریزبەندی گرتووە.

یوڤێ لەگەڵ تیاگۆ مۆتا هێشتا رێڕەوی شکستی نەدۆزیوەتەوە، بەڵام ژمارەی یەکسانبوونەکانی زۆرە، کە حەوت یەکسانبوونە، هەر ئەمەش وای کردووە لە پلەی شەشەمی ریزبەندی خۆی بگرێت.

خانمە پیرەکە تاوەکو هەشت یاریی سەرەتای وەرزیش گۆڵی لێنەکرابوو، بەڵام ئەوە شەش یارییە 11 گۆڵی لێکراوە، بۆیە تیاگۆ مۆتای راهێنەر دەیەوێت زیاتر کار لەسەر هێڵی بەرگری یانەکەی بکات. کێشەی سەرەکی یوڤێ دەکرێت ژمارەی زۆری پێکانی یاریزانەکانی  بێت، کە نۆ یاریزانی بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتونەتەوە و یاریی ناکەن.

loading....