بەڕێوەبەرێتیی خۆسەری هەرێمی باکور و رۆژهەڵاتی سووریا حاڵەتی ئامادەباشیی تەواوی راگەیاند و داوا لە خەڵکی ناوچەکە دەکات خۆیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی "دژایەتییەکانی تورکیا" ئامادەبکەن.
بەڕێوەبەرێتیی خۆسەری هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "داوا لە کوڕان و کچانی گەنجی هەرێمەکە دەکەن پەیوەندی بە هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' بکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمنایەتییەکانی تورکیا."
لە راگەیەندراوی بەرێوەبەرێتیی خۆسەر ئاماژە بەوەشکراوە، هێرشەکانی تورکیا هەڕەشەی لەسەر هەموو سووریا دروستکردووە نەک تەنیا ناوچەیەک.
ئەوەش خراوەتەڕوو، داوا لە دامەزراوەکانی هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا دەکەن ئامادەکاریی تەواو بکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان.