کۆمپانیاکانی خاوەنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەڵێن، پەرلەمانی ئوسترالیا پەلەی کردووە لە پەسەندکردنی ئەو یاسایەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناچاردەکات، رێگری لە کەسانی خوار تەمەن 16 ساڵ بکەن، لە بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکانیان، بە پێچەوانەوە رووبەڕووی سزای دارایی دەبنەوە.
تیکتۆک، زۆرینەی بەکارهێنەرانی هەرزەکارن، بە ئاژانسی رۆیتەرزی رایگەیاندووە، پێدەچێت قەدەغەکردنەکە گەنجان بەرەو گۆشە تاریکەکانی ئینتەرنێت ببات.
هاوکات مێتای خاوەنی فەیسبوک و ئینستاگرام، یاساکەی بە "پرۆسەیەکی پلان بۆ دارێژراو" ناوبرد، کۆمپانیای سناپش دەڵێت، پەسەندکردنی ئەم یاسایە زۆر پرسیاری وەڵامنەدراوەی بەجێهێشتووە.
تاقیکردنەوەی شێوازەکانی جێبەجێکردنی یاساکە، لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتووەوە دەستپێدەکات، قەدەغەکردنەکەش تاوەکو مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2025، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.