پارەدانی کاش لە نووسینگەکانی زانیاریی سلێمانی رادەگیرێت

test
دیناری عێراقی

بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی زانیاریی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیان پارەدانی كاش رادەگیرێت و لە ئەمڕۆوە كار بە پارەدان بە کارتی بانکی دەكەن.

بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی زانیاریی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بەگوێرەی رێنمایی گشتیی رەگەنامەی ھەرێمی کوردستان، داوا لە هاونیشتمانییان دەکات، لە رۆژی یەکشەممە 1ـى کانوونی یەکەمی 2024، لەکاتی سەردانکردنیان بۆ ئەوەی ببن بە خاوەنی کارتی زانیاری، پێویستە ھەڵگری یەکێک لە ماستەر کارت یاخود ڤیزا کارت بن.

لە ئەمڕۆ بەدواوە، لە پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین، کار بەپێدانی پارەی کاش ناکرێت، بەڵکو تەنیا بە پارەدانی ئەلیکترۆنی لەرێگەی ئامێری پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە دەبێت.

loading....