موشەکێکی بالیستیک لە سۆران لەناوبرا

موشەکێکی بالیستیک لە سنوورى ئیدارەى سۆران لەناوبرا کە کێشەکەی زیاتر بووە لە هەزار و 900 کیلۆگرام.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین/ هەولێر، بڵاویکردەوە، پاش ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکان بەبوونی موشەکێکی جۆری بالیستیک لە سنوورى ئیدارەى سۆران کە کێشەکەی زیاتر لە هەزار و 900 کیلۆگرام بووە، توانیویانە موشەکەکە بەسەرکەوتوویی لەناوببەن.

ئاماژەى بەوەشکردووە، موشەکەکە مەترسی لەسەر گیانی هاونیشتمانییانی ئەو سنوورە دروستکردبوو، توانیویانە لەڕێگەى تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی نەتەقاوە،  EOD سەربە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لەناوى ببەن پاش ئەوەی لە ناوچەیەکی شاخاویی دوورەدەست تەقێنراوەتەوە.