لەمیانی نۆژەنکردنەوەی ستۆدیۆیەکی شێوەکاریی کۆمەڵگەی ڤێنس لە وڵاتی فەڕەنسا، پارچەیەکی هونەریی دێرین دۆزرایەوە و سەرنجی چاودێرە هونەرییەکانی راکێشاوە.
ژان چارلس بلاس یەکێکە لە شێوەکارە دیارەکانی کۆمەڵگەی ڤێنس لە فەڕەنسا، پاش لێچوونی ئاو لە دیواری ستۆدیۆکەی، هەوڵی نۆژەنکردنەوەی دەدات و یەکێک لە گەورەترین نهێنییەکانی ژیانی بۆ دەردەکەوێت.
پاش لابردنی رووکاری ناوەوەی ستۆدیۆکە، بلاس بۆی دەردەکەوێت ستۆدیۆکەی لە سەردەمە دێرینەکاندا وەکو باڵەخانەیەکی هونەریی بەکارهێناوە و رۆمانییەکان مۆزایکیان لەسەر دیوارەکانی دروستکردووە.
مێژووی مۆزایکە هونەرییەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی دووەمی زاینی، ئەو سەردەمەی رۆمانییەکان بە ناوچەکەیان گوتووە ڤینتیەم و شارێکی دیاری تەلارسازییان بووە.
بلاس بەم دۆزینەوەیە سەری سوڕماوە و جەخت لەوە دەکاتەوە؛ دۆزینەوەی ئەم مۆزایکە نیشانەیەکی زیندووە بۆ گۆڕانی شێوازی کارکردنم و جەختکردنەوە لە مێژووی هونەری رۆمانییەکان لە داهاتووی پیشەکەمدا.