بیست و حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ بەرێوەدەچێت

بە دروشمی "لەپێناو شکۆی وشەدا، گەلاوێژ بەردەوامە"، بیست و حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ بەرێوەدەچێت و چالاکییە هونەری و ئەدەبییەکانی ئەنجامدەدات.

بڕیارە، رۆژانی پێنج بۆ حەوتی کانوونی یەکەمی 2024، لە سایەی دروشمی "لەپێناو شکۆی وشەدا، گەلاوێژ بەردەوامە" چالاکییە هەمەجۆرەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ، لە بیست و حەوتەمین خولی خۆیدا بەڕێوەبچن.

رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی پێنجی مانگ، ئاهەنگی کردنەوەی فێستیڤاڵەکە لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی کاتژمێر 2:30ی پاش نیوەڕۆ بە بەشداریی هونەرمەندی دیاری کورد دیاری قەرەداغی و ئۆرکێسترای سیمفۆنی سلێمانی ئەنجامدەدرێت.

رۆژانی پاش ئاهەنگی کردنەوەی فێستیڤاڵەکە، تەرخاندەکرێن بۆ پانێڵ و سیمینارە جیاوازەکان.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ، یەکێکە لە دیارترین بۆنە کولتوورییەکانی کوردستان، بەمەبەستی برەودان بە رەوتی رووناکبیری و ئەدەبی.