یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەى هێزەچەکدارەکانى عێراق بە کەناڵ8ـى راگەیاند "سنوورەکان لەژێر پاراستنى هێزەکانماندایە".
گوتەبێژی فەرماندەى هێزەچەکدارەکانى عێراق ئاماژەى بەوە کرد "رێگە بە نزیکبوونەوەى گرووپە چەکدارەکان لە سنوورەکانى عێراق نادەین".
گوتیشى "پلانمان هەیە نەهێڵین شەپۆلى کۆچبەریی لە سووریا بۆ عێراق رووبدات".
یەحیا رەسوڵ روونیکردەوە "پێنج کەرتى سەربازیی و کەرەستەى جەنگیی رەوانەى سەر سنوورەکان لەگەڵ سووریا کراون".
گوتیشى "هەماهەنگیی باشمان لەگەڵ هێزەکانى پێشمەرگە هەیە چونکە ئەوان بەشێکن لە هێزەکانى عێراق".
گوتەبێژی فەرماندەى هێزەچەکدارەکانى عێراق جەختیکردەوە "محەمەد شیاع سودانى پشتیوانیی خۆى بۆ بەشار ئەسەد دووپاتکردووەتەوە".