کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی بەریتانی شکستى خۆى لە بەرامبەر سکاڵایەکى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیاند.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "حکومەتی هەرێمی کوردستان سکاڵایەکی لە کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی لە دادگای لەندەن بردووەتەوە".
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "سکاڵاکە لەبەرامبەر کشانەوەى کۆمپانیا بەریتانییەکە بووە لە کێڵگەکانى بنەباوێ و میران لە ساڵى 2021".
لە راگەیەندراوەکەدا روونکراوەتەوە "لە کانوونی یەکەمی2021 کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی کارەکانی لە کێڵگەکانی بنەباوێ و میران بەبێ هیچ هۆکارێک بەجێهێشتبوو، ئەمەش بووە هۆی زیانگەیاندن بە هەرێمی کوردستان، چونکە دەبوو کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی پەرەپێدان لەو کێڵگانەدا بکات".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە نەکراوە کە دادگا بەریتانییەکە قەرەبووی دارایی حکومەتی گەرێمی کوردستان دەکاتەوە یاخود نا.