هانسی فلیکی راهێنەری بەرشلۆنە، کۆبونەوەیەکی بە یاریزانەکانی کردووە و بەشێک لە ئەندامانی کارگێڕی یانەکەش تێیدا ئامادەبوون.
دوای دۆڕاندیان بە لاس پاڵماس و ئەوە سێ یارییە لە لالیگا یارییان نەبردووەتەوە، فلیک داوای کۆبونەوەی کردووە، بەپێی زانیارییەکانی مارکای ئیسپانی و بارسا یونیڤێرساڵ، بۆ ماوەی کاتژمێرێک کۆبونەتەوە و راهێنەرە ئەڵمانییەکە ئاستی گشتی یاریزانەکان و یانەکەی هەڵسانگاندووە.
فلیک بەجیا کۆبونەوەشی لەگەڵ رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی کردووە، راهێنەرە ئەڵمانییەکە داوای لە یاریزانەکان کردووە، ئەوەندە هەڵە نەکەن و ئەمشەویش بەرامبەر ریال مایۆرکا بیسەلمێننەوە کە بەرشلۆنە بەهێزە و دەبێت لە پێشەنگی بمێنێتەوە.
هاوکات لە کۆبونەوەکە فلیک داوای لە یانەکەش کردووە، کە لە میرکاتۆی زستانە هێرشبەرێک بگوازنەوە، چونکە هێڵی هێرشبەری یانەکە لاواز بووە و ئەوە سێ یارییە نەیانتوانیووە ئەنجامی باش بەدەستبهێنن، بەتایبەت پێکانی یاریزانەکان و ماندووبونیان بەهۆی زۆری یارییەکانەوە کاریگەری کردووەتە سەر یاریزانە بەتوانا و بە ئەزموونەکانیش، هەر بۆیە فلیک پێیویستی بەیەدەگی باش هەیە.