لە یارییەکانی گەڕی 14ـی پرێمەرلیگ، ئیپسویچ تاون لە یاریگەی پۆرتمان رۆد کاتژمێر 10:30 میوانداریی کریستاڵ پاڵاس دەکات .
ئەم دوو یانەیە یەکێکن لە دوو خراپترین یانەکانی پرێمەرلیگ، هەردووکیشیان بارودۆخییان یەک لە یەک خراپترە، کریستاڵ پاڵاس پلەی 17ــەمی ریزبەندی گرتووە و تەنیا یەک پلە دوورە لە ناوچەی دابەزینەوە، لە پرێمەرلیگ تەنیا یەک بردنەوەی بەدەستهێناوە، چوار یارییشە لەسەریەک هیچی نەبردووەتەوە.
ئیپسویچ تاونیش کە ئەم وەرزە سەرکەوتووە بۆ پرێمەرلیگ، ئەمیش تەنیا یەک بردنەوەی هەیە و کۆتا پلەی ریزبەندیی گرتووە، بەڵام بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دەتوانێت گورزی خۆی بەرامبەر یانە گەورەکان بوەشێنیت، بۆ نمونە لە تۆتنهامی بردەوە، مان یونایتد و ئەستۆن ڤێڵای تووشی یەکسانبوونکرد، لەنێو یاریگەی خۆشی هیچ باڵادەست نییە و 10 یارییە تەنیا دوو بردنەوەی هەبووە، کریستاڵیش لە دەرەوەی یاریگەی خۆی تەنیا یەک بردنەوەی هەبووە و ئەویش بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا بوو.
لە یارییەکی دیکەی پرێمەرلیگ، وێستهام یونایتد لە دەرەوەی یاریگەی خۆی کاتژمێر 11:15 رووبەڕووی لیستەر سیتی دەبێتەوە.
ئەم دوو یانەیەش بەهەمان شێوە بارودۆخییان هەر باشنییە و پلەی 14ــەم و 16ــەیمیان گرتووە، ئەگەر باسی وێستهام بکەین، تەنیا چوار بردنەوەی بەدەستهێناوە، بەرامبەر مان یونایتد و نیوکاسڵیش براوە بووە، بەڵام لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بارودۆخی هیچ باشنییە، لە دوایین هەشت یاریی تەنیا دوو بردنەوەی هەبووە، بەڵام تاوەکو رادەیەک ئاستی لە لیستەرەوە نزیکە.
رێوییەکانی لیستەر سیتیش تەنیا دوو بردنەوەیان بەدەستهێناوە، ئەوە شەش یاریشە لەسەریەک شکست دەهێنن، لە نێو یاریگەی خۆشی کە ئەمشەو میوانداریی وێستهام دەکات، لە دوایین 10 یارییدا تەنیا سێ بردنەوەی بەدەستهێناوە.
هەردوو یانکەش تاوەکو ئێستا 35 جار رووبەڕووبونەتەوە و 14 بردنەوە لە بەرژەوەندی چەکوشەکانی وێستهام و 12 بردنەوەش لە بەرژەوەندی رێوییەکانی لیستەر کۆتاییهاتووە، نۆ یەکسانبوونیش روویداوە.