سەرۆکایەتیى تورکیا راگەیەندراوێکى لەبارەى پەیوەندییەکى تەلەفۆنى نێوان محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمارى تورکیا بۆ تاوتوێکردنى دۆخى سووریا، بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەى سەرۆکایەتیى تورکیا ئاماژە بەوە کراوە "ئەردۆغان بۆ سەرۆکوەزیرانى عێراقى دووپاتکردەوە کە پاراستنى ئارامى سنوورەکان بۆ تورکیا کارى لە پێشینەیە".
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "ئەردۆغان، سەرۆکوەزیرانى عێراقى ئاگادارکردووەتەوە وڵاتەکەى هەموو رێگەیەک دەگرێتەبەر بۆ ئەوەى پەکەکە رووداوەکانى سووریا نەقۆزێتەوە".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئەردۆغان ئاماژەى بەوە کردووە کە سووریا پێویستى بە بەشداریى راستەقینە لە پرۆسەى سیاسى هەیە نەک پەرەسەندنى بارگرژییەکان".