پێنچ یاریزانی پێشووی رەگبی کە تەمەنییان لە 30ــەکان دایە، بەهۆی تۆمەتی دەستدرێژی سێکسییەوە، بەیەکەوە لە فەرەنسا دادگایی دەکرێن.
رووداوەکە دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 2017 هەر لە فەرەنسا، بەگوێرەی چیرۆکەکە بێت، کچە خوێندکارێک لە باڕێک ئەم یاریزانانە دەناسێت و هەر لەلایەن ئەم یاریزانانەوە دەبرێتە ژوری هۆتێلەکە و لەلایەن هەر پێنجییانەوە دەستدرێژی دەکرێتە سەر و چەندین کاریی نەشیاوی دیکەی لەگەڵ دەکرێت، بۆیە ئەو کچە خوێندکارە 20 ساڵە، باس لەوە دەکات کە سەرخۆشییان کردووە و نازانێت چۆن لە باڕەکەوە براوەتە هۆتێلەکە، سێ لە یاریزانەکانیش باسییان لەوە کردووە کە کارەکەیان لەگەڵ ئەنجامداوە بەڵام زۆرییان لێنەکردووە و خۆی ویستوویەتی، هاوکات گرتەی ڤیدیۆیشییان گرتووە، هەر بۆیە وەک بەڵگەیەکی بەهێز بەکاردەهێنرێت لە دژی هەر پێنج یاریزانەکە، کە هەر پێنجیان زۆر سەرخۆش بوون و ئاگایان لەخۆیان نەبووە کە چییان ئەنجامداوە، ئەو یاریزانانەش هەریەکە لە دێنیس کوڵسۆن، رۆری گرایس، لۆیک جەیمس، کریس فارێڵ و دیڵان هایز.
هەر پێنچ یاریزانەکە چاوەڕێی بڕیاری دادگان و ئەگەر تۆمەتەکە بەتەواوی ساغ ببێتەوە، ئەوا سزای دارایی قورس دەدرێن و ماوەی چەندین ساڵیش لە زیندان دەبن.