خەڵاتەکانی فیلمی ئەوروپا دابەشدەکرێن

test

لە چەند رۆژی داهاتوودا، خەڵاتە هاوتاکانی ئۆسکار لە ئەوروپا، بەسەر باشترین کەسایەتیی و بەرهەمە سینەماییەکانی کیشوەرەکە دابەشدەکرێن.

بڕیارە رێکەوتی حەوتی کانوونی یەکەم، لە خولی 37ـەمیندا، رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی فیلمی ئەوروپا ئەنجامبدرێت، کە ساڵانە دەبەخشرێن بە دیارترین کەسایەتی و بەرهەمە سینەماییەکانی ئەوروپا و بە یەکێک لە گەورەترین دەستکەوتە سینەماییەکانی جیهان دادەنرێت.

Foto: Sebastian Gabsch

بڕیارە بۆنەکە لە وڵاتی سویسرا ئەنجامبدرێت، هەریەک لە فیلمەکانی "Emilia Perez" و "The Room Next Door"، لە دیارترین بەربژێرەکانی ساڵن بۆ بردنەوەی خەڵاتەکان و رکابەرییەکی سەخت دەکەن.

لە چەندین پۆلی جیاوازی سینەماییدا خەڵاتەکان دابەشدەکرێن، لەوانە باشترین: کورتە فیلم، بەڵگەفیلمی ئەوروپی، فیلمی ئەوروپی، دەرهێنەری ئەوروپی، ئەکتەر و خانمە ئەکتەری ئەوروپی.

loading....