یەکێتی تۆپی پێی کوردستان باشترینه‌كانى مانگى تشرینى دووه‌مى له خولى نایابى كوردستانى ده‌ستنیشانكرد كه له یارییه‌كانى گه‌ڕى یه‌كه‌م تاوه‌كو پێنجه‌مى خوله‌كه هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ كراوه.
باشترین یاریزانى پێنج گه‌ڕى رابردوو فه‌رحان شكورى یاریزانى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان بوو كه له ماوه‌ى ئه‌و پێنجه گه‌ڕه توانى چوار گۆڵ تۆماربكات، باشترین راهێنه‌ریش بۆ ئه‌و پێنج گه‌ڕه عادل عه‌لى راهێنه‌رى شێروانه بوو كه تیپه‌كه‌ى به سیانزه خاڵ پێشه‌نگى خوله‌كه‌ى گرتووه.
هه‌وره‌مان رزگارى گۆڵپارێزى پیشه‌سازى كه تیپه‌كه‌ى له ریزبه‌ندى دووه‌مى خولى نایابى كوردستانه به باشترین گۆڵپارێزى پێنج گه‌ڕى رابردوو ده‌ستنیشانكراوه، رزگار عه‌لى سه‌رپه‌رشیتارى تیى تۆپى پێى یانى سیروانى نوێش به باشترین سه‌رپه‌رشتیار داندراوه.