ریال مەدرید لە سان مامێس دەبێتە میوانی ئەتلێتیک بیلباو

ریال مەدرید گەشتی هەرێمی باسک دەکات و تاقیکردنەوەی قورسی هەیە بەرامبەر بە گەورەی هەرێمەکە، کە یانەی ئەتلێلتیک بلباوە، کە لە دوایین چوار یارییدا یانەی شاهانە بەرامبەر یانەکەی باسک شکستی نەهێناوە.

یانەی شاهانە هەمیشە لە یاریگەی سان مامێس دووچاری ئاستەنگی دەبێتەوە، چونکە ئەتلێتیک بیلباو هەرگیز رکابەرێکی ئاسان نییە بۆ گەورەکانی ئیسپانیا.

ئەمجارەش هەر بەو جۆرە دەبێت، چونکە لە خانەی چوارەمدان و چاویان لەوەیە کە وەرزی داهاتوو بەشداریی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بکەن.

بیلباو لە شەشی ئۆکتۆبەری 2024وە نۆ یارییە هیچ شکستێکی نەبووەو هەمیشە رێگەی خۆی بەرەو سەرکەوتن، یاخود بەلایەنی کەمەوە بەرە ویەکسانبوونێک دۆزیوەتەوە.

هەشت یاریشە لە سان مامێس شەش سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، رکابەرەکانیان هەر ناو و پێگەیەکی هەبووبێت، ئەوپەڕی توانیویانە یەکسانبوونێک بەدەستبهێنن.

ئەوەی لەبەرژەوەندیی ریال مەدریدە، ئەوەیە، کە یانەکەی باسکیا، هەمیشە بەرامبەر بەیانەکەی پایتەخیت وندەبێت، لە مانگی ئازاری 2015وە نەیتوانیوە لە یاریگەی خۆی لەیارییەکانی لالیگا لە ریال بباتەوە.

لە بەرامبەردا بارودۆخی یانەی ریال مەدرید خەریکە ئاسایی دەبێتەوە، 22 یارییان لە یاریگەی خۆیاندا نەدۆڕاندووە و ئەمشەو ئامانجیانە ئەو ژمارەیە بەرامبەر بیلباو بکەنە 23.

سەرباری هەموو ئەو ئاستەنگییانەی هاتووەتە بەردەممان، بەڵام ئێمە هەر لە هەوڵداندا بووین و لە مانگی 12دا ناسناوێک نییە بیبەینەوە، بەڵام ئەرکمان ئەوەیە هەوڵبدەین بۆ ئەنجامی باش، سەرباری هەموو بارودۆخێک، ئێمە لێرەین.

کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید.

ماوەی پێنج یاریشە لە دەرەوەی یاریگیە خۆیان بەسەر بیلباودا باڵادەستبوون و سەرژکەوتنیان بەدەستهێناوە، دوایینەکەی وەرزی رابردووبوو کاتءک بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام هاندەرانی هەرێم ەسەرسەختەکەی ئیسپانیایان بێدەنگ کرد.

ئەمشەو ئەوەی تەگەرەیە لەبەردەم ئەنچیلۆتیئدا، پێکانی یاریزانەکانییەتی، لە نموونەی کاماڤینگا و ڤینیسیۆز جونیۆر، ناچارە پشت بەتواناکانی ئێمباپێ و رۆدریگۆ ببەستێت، وەک چۆن پێشتر بەرامبەر بە خیتافی بە هەمان پێکهاتە و گوڕوتینەوە بەشداییانکرد.

بەسەرکەوتن لەم یئارییەدا یانەی شاهانە گووشاری زیاتر دەخاتە سەر بەرشکلۆنەی رکابەری و ۆ ئەتلتیک بلباویش هیوایەکە بۆ گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ.