خانمە هونەرمەند، جاسلین کور، کە لە بواری هونەری هاوچەرخدا کارەکانی ستایشێکی زۆر دەکرێن، بوو بە براوەی خەڵاتی هونەریی تێرنەر.
کور تەمەنی 38 ساڵە، لەماوەی رابردوودا بە نمایشکردن و تێکەڵکردنی نەریت و کەلەپووری کۆمەڵگەی سیخی لە سکۆتلەندا، توانی سەرنجی زۆرینە بەلای کارەکانیدا رابکشێت، لە دیارترینیشیان، داپۆشینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری فۆرد بوو بە سەرچەفێکی نەریتیی سیخییدا.
جاسلین کور لەلایەن رەخنگر و هونەرمەندانی هونەری هاوچەرخ لە سکۆتلەندا، بە یەکێک لە باشترینەکان دادەنرێت، کە توانیویەتی پرسە سیاسی، تایبەتی و رۆحییەکان گرێدراوی یەکتر بکات و لەڕێگەی کارەکانیەوە پەیامەکان بگەیەنێت.