بەهاى تمەنى ئێرانى بەرامبەر دۆلار دابەزینى تۆمار کرد

تمەنی ئێرانی

بەهاى تمەن بەرامبەر دۆلار دابەزینى تۆمار کردووە و لەناوخۆى کۆمارى ئیسلامى ئێران، 100 دۆلار بە حەوت ملیۆن و 150 هەزار تمەن مامەڵەى پێوە دەکرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ، بەهاى 100 دۆلار بەرامبەر پێنج ملیۆن و 650 تمەن بووە لە ناوخۆى ئێران، بەڵام پاش 11 مانگ،  تمەن بۆ هەر سەد دۆلارێک، یەک ملیۆن و 500 هەزار لە بەهاکەى لەدەستداوە بەرامبەر دۆلار.

لە هەرێمى کوردستان ، بەهاى تمەن بەرامبەر دۆلار دابەزینى تۆمار کردووە و 100 دۆلار بە  حەوت ملیۆن و 150 هەزار تمەن مامەڵەى پێوە دەکرێت بە کاش، هەروەها بەهاى 100 دۆلار بە حەواڵە بە حەوت ملیۆن و 100 هەزار تمەنە، هاوکات 100 هەزار تمەن بەرامبەر دوو هەزارو 75 دینارى عێراقیە.

پاش سەرکەوتنى مەسعود پزیشکیان، لە 28ى تەمووزى ئەمساڵ لەهەڵبژاردنى سەرۆکایەتى کۆمارى ئێران، چاوەڕواندەکرا بەهاى تمەن بەرامبەر دۆلار بەرزبوونەوە تۆمار بکات، بەڵام بەهۆى ئاڵۆزییەکانى خۆرهەڵاتى ناوەڕاست و گەمارۆ ئابووریەکانى سەر ئێران لەلایەن ئەمریکا و رۆژئاوا تا دێت بەهاى دراوى ئێران دابەزینى زیاتر تۆمار دەکات.