پشکی کۆمپانیای ئەمازۆن بەڕێژەی 1.3% بەرزبووەتەوە و بەو هۆیەوە بەهاى پشکەکانی لە یەک رۆژدا 29 ملیار دۆلار زیادیکردووە.
کۆمپانیای ئەمازۆن لە رۆژى سێشەممەدا بەرێژەى لە 1.3% بەهاى پشکەکانى بەرزبووەتەوە، کۆمپانیاکەش لە ماوەی یەک رۆژدا 29 ملیار دۆلاری بۆ بەهای بازاڕی خۆی زیادکردووە، کە بەهاکەى لە بۆرسەدا گەیشتووەتە دوو تریلیۆن و 240 ملیار دۆلار.
هاوکات، پێوەرەکانی داو جۆنز بەڕێژەی 0.2% دابەزیوە و پێوەرەکانی S&P 500 بەڕێژەی 0.05% بەرزبووەتەوە، پێوەرەکانی پێکهاتەی ناسداکیش بەڕێژەی 0.4% بەرزبوونەوەى تۆمارکردووە.
هەروەها، بەهۆى ئاڵۆزییە سیاسییەکانى کۆریاى باشوور لەنێوان سەرۆکى وڵات و پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان، پشکی کۆمپانیاکانی کۆریای باشوور لە ئەمریکادا دابەزینیان تۆمارکردووە.
بڕیارە لە رۆژانى 17 بۆ 18ـى کانوونى یەکەم بانکی فیدراڵی ئەمریکا بڕیار لەسەر دابەزاندنى رێژەى سوودى بانکیى بدات، چاودێرانی بازاڕ پێشبینیدەکەن هەڵاوسان بە ئامانجی لە 2%ـی لە ئەمریکا داببەزێت.