دواى سەردانەکەى بۆ سووریا و تورکیا، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئیران 7ـی ئەم مانگە، بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە بەغداد.
میدیاکانی ئێران، کارنامەی سەردانەکەی عێراقچییان بڵاوکردووەتەوە و بەگوێرەى کارنامەکە،عێراقچى لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیران و فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆدەبێتەوە.
سەردانەکەی عێراقچی بۆ بەغداد لەکاتێکدایە، یەک و دووى ئەم مانگە، سەردانى دیمەشق و ئەنقەرەى کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانە کۆبووەوە، و جارێکى دیکە پشتیوانیی تارانی بۆ حکومەت و گەلی سووریا دووپاتکردەوە.