لەدوای ئەوەی لەم هەفتەیەدا ئەمریکا سزای نوێی بەسەر 140 کۆمپانیای چینیدا سەپاند. دەزگای پیشەسازی چین، هۆشداری دەدات کە چیپی ئەمریکی " چیدیکە سەلامەت نیە" و داوا لە کۆمپانیاکان دەکات بەرهەمە ناوخۆییەکان بەکاربهێنن.
دەزگای پیشەسازی چین، لە وەڵامی سزا نوێیەکەی ئەمریکا، بۆ رێگریکردن لە توانای چین بۆ دەستڕاگەیشتن و بەرهەمهێنانی چیپەکان، هۆشداریدایە کۆمپانیا چینیەکان، پێویستە پشت بە بەرهەمی ناوخۆ ببەستن و چیپی وڵاتەکەی خۆیان بکرن، چونکە چیپی ئەمریکی "چیدیکە سەلامەت نییە".
لە بەرامبەردا کۆمەڵەی پیشەسازی چیپەکان، کە کۆمەڵەیەکی بازرگانی ئەمریکایە و نوێنەرایەتی کۆمپانیا گەورەکانی دروستکردنی چیپ دەکات، رایگەیاند: بڵاوکردنەوەی هۆشیاری بۆ نەکرینی چیپی ئەمریکی، بە بیانوی ئەوەی چیدیکە چیپەکان سەلامەت نین، دوورە لە راستییەوە و تەنیا بانگەشەی دروستکراوە.
بڵاوکردنەوەی ئەم هۆشداریەی دەزگاکانی پیشەسای چین دەتوانێت راستەوخۆ کاریگەری لەسەر کۆمپانیا گەورەکانی دروستکردنی چیپەکانی ئەمریکا وەک Nvidia و AMD و Intel هەبێت کە سەرەڕای کۆنترۆڵکردنی هەناردەکردن بەڵام بەردەوامن لە فرۆشتنی بەرهەمەکانیان بە چین.
لە چەند رۆژی رابردوودا، ئیدارەی بایدن بۆ ڕێگریکردن لە توانای چین بۆ دەستڕاگەیشتن و بەرهەمهێنانی چیپەکان سەرکوتکردنێکی نوێی بۆ سەر پیشەسازی چیپەکانی چین دەستپێدەکرد، کە تییدا هەناردەکردنی 140 کۆمپانیای چینی دەوەستێنێت.